نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 40 دۆلار و 8 سەنتە و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 37 دۆلار و 94 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

Back to top button