سهرۆك وهزیرانی كوردستان له پهرلهمان دهبێت
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/5 کاتژمێر 10ی بەیانی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕاپۆرتێکی گرنگ و پڕ وردەکاری لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو.
لەو ڕاپۆرتەدا کە پوختەیەکی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانتری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.
سەرۆکی حکومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی ڕای گشتی کوردستان ، لەوانە( پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی ، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕیگاوبان و کارەبا .پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە).