شێخ جەعفەر: مالیكی دڵی بە چڵكاو خۆر و ماستاوچیەكانی سەردانی دەكەن خۆشە

خواكوڕك
ئشێخ جەعفەر فەرماندەی گشتی یەكەی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت مالیكی دڵی بە چڵكاوخۆر و خۆفرۆشەكان خۆشە كە سەردانیان كردووە، دەلێت كوردستان چەندین حزبی تێدایە كە خاوەنی خەباتی زۆر و تێكۆشەری گەورەن و بەهەزاران شەهیدیان داوە، بۆیە ئەمەی مالیكی دەلێت دڵخۆشكردنی خۆیەتی بەچەند كەسێك.

مالیكی پێشتر بۆ میدیای سەر بەحزبەكەی ئاشكرا كردبوو، كە سەركردە و حزبی سیاسی هەیە لەكوردستان وەكو من دژی سەربەخۆی كوردستانە، لەبەرامبەردا شێخ جەعفەر بەتووندی وەڵامی دەداتەوەو رایدەگەێنێـت، مالیكی دڵی بەچەند چڵكاوخۆر و ماستاوچیەك خۆشە بەڵام بەڵام هیچ حزبی سیاسی لەكوردستان دژی سەربەخۆی نیە، ئەمە دەبێت بۆ مالیكی روون بێت.

هەروەها شێخ جەعفەر راشی گەیاند پێویستە مالیكی دادگای بكرێت و هێشتا لەقۆناغی دادگایی كردن دایە، بۆیە دەبێت تا دادگایی كردنی جۆرئەتی قسەكردن لەسەر كوردستان بەخۆی نەدات.

Back to top button