دهۆک : ئەو پۆستەی یەکگرتووە بە ناچاری دەستی لێهەڵگرت ،پارتی دیموکراتی کوردستان وەک جێخاڵی شەترەنج پڕی کردەوە .

 

لە دوای بەتاڵ کردنەوەی ڕێککەوتنی ساڵی 2016 لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کە ئەو کات 19 پۆستیان بۆ بەشداری لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک پێداربوو ، یەکگرتوو لە دوای ئاگادارکردنەوەی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ، دەستبەرداری ئەو پۆستانە دەبێت و پارتیش وەک یاری شەترنج جێگەکەی پڕ دەکاتەوە  و کیش و ماتی دەکات .

لەمبارەوە فەهیم عەبدوڵلا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ئاشکرای دەکات  لە دوای ئەوەی عەبدولسەمەد تێلی، سکرتێری ئەنجوومەنی پاێزگای دهۆک لەسەر لیستی یەکگرتووی  بە ناچاری و لە شێوەیی دوور خستنەوە دەستی لەکارکێشایەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان جیگرەوەکەی بۆ دیاری کرد .

بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ کۆبوونەوەکیان ئەنجام داوەو رزگار سدقى، ئەندامى ئەنجوومەنەکەی بۆ ئەو پۆستە  واتە پۆستی سکرتێری ئەنجوومەن دەستنیشان کردووە .

رزگار سدقی خاوەن بەکالۆریۆسی بەشی یاسایە و لە دایکبووی ساڵی 1982 وە لە قەزای ئامێدی

Back to top button