سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان : کێشەی ئێمە تەنیا بودجە ومووچە نییە ، ناوچە دابڕێندراوکان و ناسنامەی خاک و نەتەوە کێشەی سەرەکی ئێمەیە
مەسرور بارزانی لە کاتی ئامادەبوونی لە پەرلەمانی کوردستان و لە وڵامی پرسیار و ڕەخنەی پەرلەمانتارن ، ڕاستەوخۆ بەرپەرچی بەشێک لە چەواشەکارییەکانی دایەوە و ڕایگەیاند کێشەی ئێمە لە گەڵ بەغدا تەنیا مووچە و بوودجە نییە و نامانەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە سۆز و عەواتیفی خەڵک حکومەت بە لارێدا بەرن .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ،کێشەی مووچەو بوودجە یاساییە و حەقی خۆمانە چارەسەری بکەیین لە گەڵ بەغدا ، بەڵام لە بیرتان نەچێت کێشەی سەرەکی ، خاک و ناسنامەی نەتەوەییمانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ئەورۆیی هەرێمی کوردستان ، واتە چارەسەری ئەو کێشەیە سەرەکیترین ئامانجی ئێمە .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەکات گۆڕینی دیموگرافیا و تەعریبی ئەو ناوچە کوردستانیانە بە هیچ شێوەیەک جێگەی قەبوڵ کردن نییە و شەوی ڕابردووش لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە بۆ چارەسەری ئەم دیاردە ، دەشڵێت هەر لەو پێناوەشدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات ،کەوابوو ، واباشترە لە کێشە سەرەکییەکان دوورمان نەخنەوەو لە پێناو موزایدەی ئۆپۆزیسیۆنی خۆتان ، هەرچەند ئێوەش حەقتانە ئەگەر باوەڕتان بە دیموکراسی بێت نەک چەواشەکاری ، بۆیەش کار بکەن خزمەت بکەن با خەڵک دەنگتان پێبدات ، ئیتر پێویست بە رووخاندنی حکومەت ناکات
لە کۆتاییشدا بە ئاماژە پێکردن بە مادەی 140 ئەو ڕێکارە یاساییە بە باشترین ڕێکار دەزانێت بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان بە غدا و هەرێمی کوردستان