سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، راستەوخۆ لە ناو پەرلەمان وڵامی پرسیار و پێشنیارەکانی پەرلەمانتاران دەداتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامی ڕاستەخۆی هەندێک پەرلەمانتاراندا کە پێیان وایە هەڵویستی سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی حزبییە بەمجۆرە وڵامی دایەوە .
لەو ۆژەوە سوێندی یاساییم خواردووە ، ،من بەرپرسی حکومەتم هەرچەند شانازی بە پارتی بوونی خۆم دەکەم ، بەڵام تکایە وەک نوێنەری حزبی لێمان مەڕوانن ئێمە سوێندمان خواردووە و بە ویژدانیشەوە نەمانهێشتووە ئەو دیاردەیە لە کابینەدا بەرچاو بێت
هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێژەی زۆر بوونی پاسەوانە تایبەتەکان گوتی : لەمەودووا لە یەکەی پاسەوانی وەزارەتی ناخۆ ، ژمامرەی ئەو پاسەوانانە دیاری دەکرێت ، پاسەوان بۆ وەزیفە دادەندرێت نە ک شەخس ، بۆیە پیداچوونەوە بە یاسای پاسەوانیدا دەکرێتەوەو زۆرێک هەن هەر پاسەوانیان پێویست نییە