ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان ئەنجامدەری تەقینەوە بەردەم كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەستگیر كرد

خواكوڕك

بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سەر بەئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان، ئەمرۆ 30ی 1ی 2017 ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەی تیرۆرستی نزیك كۆنسوڵخامەی ئەمریكا لەعەنكاوە دەستگیر كرد.

دژە تیرۆری سەر بەئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لەراگەیاندراوێكدا، ئەنجامدەری تەقینەوەی نزیك لە كۆنسوڵخامەی ئەمریكا راگەیاند و وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، “دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٥/٤/١٧)، توانراوه‌ تیرۆریست (علی سلێمان عثمان) وه‌ک یه‌کێک له‌ ئه‌نجامده‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ كه‌ هه‌ڵهاتبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان، لە پلانێکی تۆکمەو سەرکەوتوی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد توانرا ده‌ستگیربكرێت كه‌  ھەڵگری ناسنامەی ساختە بووه‌ بە ناوی (ھیوا محمود اسماعیل)”.

لەراگەیاندراوەكەشدا هاتووە، “له‌ 17ى نیسانى 2015، لەڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کردەوەیەکی تیرۆریستیان لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر ئەنجامدا، کە بووە ھۆی شەھیدبوونی دوو ھاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتی تر، دوای ماوەیەکی کەم ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان”.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا روونیشیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ “دوای ڕەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بۆ دادگا کە ژمارەیان (١٧) تیرۆریست بوو بڕیاری لە سێدارەدان بۆ (٧) تیرۆریست و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ (١٠) تیرۆریستی تری بەشداربووی کردەوەکە دەرچوو”.

 

113012017_jkhjkhjgjfhgfhgfh113012017_hjgjhghgfgdhg

Back to top button