مەسرور بارزانی: ئەوکەسانە ناسراون کە مووشەکیان ئاراستەی هەولێر کرد، داواشمان كردووه راده‌ستی یاسا بكرێن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکوومەت و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 8ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی به‌رێوه‌چوو. لە میانەی پێشکەشکردنی راپۆرتێک سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه كه موشه‌كیان ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرد داواشمان كردووه راده‌ستی یاسا بكرێن.
هەروەها مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه كه موشه‌كیان ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرد، داواشمان كردووه راده‌ستی یاسا بكرێن.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: ئەوانەی مووشەكیان ئاڕاستەی هەولێر كردووە ناسراون و وە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانای بەرپەرچدانەوەی هەموو جۆرە هێرشێكی هەیە