هه‌ولێر: 7 كیلۆمه‌تر له‌ شه‌قامی 150 مه‌تری به‌كۆتا هاتووه‌و بریاره‌ قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێبكات

 

دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردن و به‌شێكی پێشتر كاری بڕینی بۆ ئه‌نجامدرابوو، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر به‌ كۆتاهاتنی 7 کیلۆمەتری شه‌قامه‌كه‌ی راگه‌یاند.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر له‌ باره‌ی كاركردن له‌ شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر راگەیاندووه‌ كه‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی بازنه‌ی 150 مه‌تری له‌ ه‌هولێر به‌ پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، قۆناغی یەکەم لە ڕێگای بەحرکە بۆ ڕێگای شەقڵاوە، کە زیاتر لە 7 کیلۆمەترە، ئێستا کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان، لە هەندێک شوێن بڕگەی خۆڵکاریی هەیە، لە هەندێک شوێنیش قیڕتاو دەکرێ، هەموو هەوڵەکە بۆ ئەوەیە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو بەشە تەواو بکرێ و خەڵک سوودی لێوەربگرێ”.
هه‌روه‌ها سەرۆکی شارەوانیی هەولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌:” دوای ته‌واو بوونی قۆناغی یه‌كه‌م كه‌ 7 كیلۆمه‌تره‌ ئه‌وا قۆناغه‌كانی دیكه‌ ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره‌ ئەو 7 کیلۆمەترە ئەگەر هیچ گرفتێک روونەدا، ئەوا پێش سەری ساڵ به‌ تەواو بکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “مەبەست لەو پڕۆژە ستراتیژیانە بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵییە، کاتێک شەقامی 120 مەتری تەواو بوو، ئەو جەنجاڵییەی لە نێو شار بە تایبەت شەقامی 100 مەتری هەبوو کەمبۆتەوە”.

Back to top button