مه‌سرور بارزانی چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و بە شەو و رۆژێك تەواو نابێت
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسای په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، مه‌سرور بارزانی له باره‌ی یاسای چاكسازی رایگه‌یاند چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و بە شەو و رۆژێك تەواو نابێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند چاكسازی بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمە و هەر لەسەرەتاوە زۆر بە جددی كارمان لەسەر كردووە، بەڵام پرۆسەیەكی بەردەوامە و بە شەو و رۆژێك تەواو نابێت، لە چەند ئاستێكی جیاواز چاكسازیمان دەست پێكردووە