داعش به‌ هاوه‌ن هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی ئیسلاح 4 كه‌س بریندار بوون

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو هێزه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا به‌ڵام تا ئێستا تیرۆریستانی داعش جموجۆله‌كانیان له‌ده‌وامه‌و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر 4 گولـله‌ هاوه‌ن ئاراسته‌ی گوندی ئیسلاح له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قینكراون كه‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌ی زانیاره‌كان ئاشكراشیانكردووه‌ له‌ ئاكامی هێڕشه‌كه‌ چوار كه‌س به‌ سه‌ختی بریندار بوون و زیانێكی زۆری به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

Back to top button