سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: لە ماوەی ١٤ مانگی تەمەنی کابینەی نۆیەم ١٢ مووچە دابەشکراوە
دوای ئەوەی ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد رایگەیاند زۆر کەس دەڵێت شهست ڕۆژ جارێك نیو مووچە دەدرێت سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئەمە راستنییە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ماوەی چواردە مانگی تەمەنی حكوومەتدا دوازدهمووچە دراوە، ئەگەر بەپێی بڕیاری حكوومەتی عێراق بوایە دەبوایە سێ مووچە هەرنەدەین، چونكە سێ مووچەیان بۆ ئێمە نەناردووە. ئێمە تووشی ئەو هەموو قەیرانە بووین، دەبوایە یارمەتیمان بدەن.
هەروەها گوتیشی ئێمە ڤایرۆسی كۆرۆنامان نەهێناوە و نرخی نەوتمان دانەبەزاندووە. زۆر وڵاتی زلهێزیش ڕووبەڕووی قەیران بۆتەوە. واز لە موزایەدات بێنن و لەگەڵ واقیع مامەڵە بكەن.