رووسیا : ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی له رۆژئاوای كوردستان دروست بكات كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازی له ناوچه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان جێگیر كرد و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنێكی له بواری وزه له‌گه‌ڵ هێزه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستانكرد، وەزیری دەرەوەی رووسیا. ھۆشداریدا لە ” تەقینەوەی” پرسی كورد بەھۆی ئەو رێوشوێنانەی ئەمەریكا لە سووریا گرتۆته به‌ر.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته له باكوری سوریا دروست بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵده‌دات توركیا رازی بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاندووه كه یاریكردن بە یەكێتی خاكی وڵاتێكی دیكە پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتییە و ئه‌م بابەتەش تەنھا پەیوەست نییە بە سووریاوە، بەڵكو لە سەر پرسی كورد یەكانگیرە و جێبەجێ دەبێت، كە لەوانەیه زۆر بەھێز بتەقێتەوە و ئەو رەوشەی ئێستا بە بەراورد لەگەڵ ئەوسا زۆر كەمتر جددی دەبێت
هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی پرسی كورد پەیوەستە بەژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوڕاست بۆیه بانگەوازكردن بۆ جوداخوازی یاخود جێبەجێكردنی بەشێوەیەكی چالاك؛ لەوانەیە لێكەوتەی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بێنێت.
لاڤرۆڤ ده‌شلێت دەسەڵاتدارانی سووریا ئەم خواستەی كورد بە توندی رەتدەكەنەوە و توركیاش بەھەمان شێوە. رووسیا چەند جار دووپاتیكردووەتەوە، پشتیوانی دانوستانی ھێزە كوردییه‌كان و دەسەڵاتدارانی سووریا دەكات لە بارەی ئایندەی سووریا و، جەختیكردووەتەوە لە سەرئەوەی كوردانی رۆژئاوا بەشێكی دانەبڕاون لە گەلی ئەو وڵاتە.