چۆن پارێزگاری لە ددانەکانت دەکەیت؟

پارێزگاریکردنی تەندروستی ددانەکان یەکێکە لەو کارانەی پێویستە ڕۆژانە بکرێت، وەک شتن و دوورکەوتنەوە لە چا خواردنەوەی زۆر.

چەند ڕێنماییەک بۆ ددانه كان، بەمجۆرە:

1- پێویستە شەش مانگ جارێک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە پاککردنەوە ئەنجامبدرێت.

2- شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە بڕێکی کەم لە هەویری ددان بەکاربێت و کاتی زیاتر بدەن بە شۆردنی ددانەکان بە فڵچە.

3- تەنانەت ئەو خواردنەوە گازیانەی کە شەکری تێدا نییە وەک سۆدە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.

4- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان تەندروستی ددانەکان دەپارێزێت.

Back to top button