وەزیری تەندروستی بڕیارێكی بۆ دەڤەری ڕاپەڕین دەركرد

وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری داوە پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین فراوان بكات.

ئەمڕۆ سێشەممه‌، بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕاوێژكار، بەڕێوەبەرانی گشتی، بەرپرسانی وەزارەت، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین، قایمقامی ڕانیە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەرین، سەردانی تاقیگەی تەندروستی گشتی ڕاپەڕین و تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كرد.

ڕوون كراوەتەوە، لە نزیكەوە بەشەكانی تاقیگەیان بەسەر كردەوە و بڕیار بە فراوانكردن و زیادكردنی پشكنینەكانی COVID19 لەم سنوورە و دابینكردنی پێداویستییەكانیان درا.

ئەو بڕیارەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە، لەو سنوورە كێشەی كەمی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبوو.

Back to top button