دیبەتى دووەمى نێوان جۆبایدن و دۆناڵد ترەمپ بەرێوەدەچێت

بڕیارە لەچەند رۆژى ئایندەدا دووەم دیبەتى راستەخۆى نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدنى رکابەرى لەچوارچێوى بانگەشەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا بەڕێوەبچێت.

تیم مۆرتۆ، وتەبێژى کەمپینى هەڵبژاردنى دۆناڵد ترەمپ بۆهەڵبژارنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا رایگەیاند، سەرۆک بەنیازە رۆژى (15) ئۆکتۆبەر لەولایەتى مەیامى بەشدارى دیبەتێکى راستەخۆ بکات لەبەرامبەر جۆبایدنى رکابەرى.

ئەوە لەکاتێکدایەهەفتەى رابردوو یەکەم دیبەتى راستەخۆى نێوان دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدى کۆماریەکان لەبەرامبەر جۆبایدن ى کاندیدى دیموکراتەکان بەڕێوەچوو.

Back to top button