کەشناسی ھەرێم : باران ده‌بارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی باسى له‌وه‌ش كردووه، سبەى لە کاتەکانی شەودا ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکانى بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە، لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقەش دەبێت”.