سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2020، دانیشتنی ژمارە نۆی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و تیایدا خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره نۆی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ی بڵاوکردەوه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاره‌كه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عیراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عیراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیری دارایی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه و دۆخی دارایی و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی 10 كاتژمێری خایاند، په‌رله‌مانتاران پرسیاریان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد و وه‌ڵام درانه‌وه.