دھۆك : کەسێك بە رووداوی ھاتۆچۆ گیانی لە دەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئۆكتۆبه‌ری 2020، لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتۆچۆ لە سەر شەقامی گشتی نێوان قەزای شێخان بۆ کومەڵگای چرە سەر بە پارێزگای دھۆک کەسێک گیانی لە دەستدا و دوانیتریش برینداربوون.

مقەده‌م ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆ لە پارێزگای دھۆک رایگەیاند: پێشنیوەروی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە سەر شەقامی گشتی نێوان قەزای شێخان و کۆمەڵگای چرە نزیک گوندی پیربۆب روویدا.

وتیشی: رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە لە نێوان بارھەڵگر پیك ئاپ تویوتا و پیك ئاپ گرێت و لە ئەنجامدا کەسێك گیانی لەدەستدا و دوانیتریش برینداربوون.

Back to top button