كوێتییەکان لە کۆرۆنا  دەترسن

 

حکومەتی کوێت نیگەرانی خۆی دەرببڕیت لەکەمی پابەندبوون بەپێداویستی و ڕێنماییە تەندروستییەکان ، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی وەرگرتنی هەموو ڕێكارەكان لەیاساکانی تەندروستی کردەوە بۆ ئەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووربخرێتەوەو تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان و دانیشتووان بپارێزرێت .

وەزارەتی تەندروستی کوێت ڕۆژی دووشەممە 4 حاڵەتی  مردنی نوێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووەو بەو هۆیە کۆی گشتی قوربانیانی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە 628 کەس .

Back to top button