تورکیا دەستی کردۆتەوە بە بۆردوومانی چیای مەتین

 

بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی هێزی ئاسمانی تورکیا مەترسی خستۆتە سەر دانیشتووانی شارۆچکەی دێرەلووک و گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤە لە دەڤەری نهێلی .

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئاسمانی  تورکیا لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیدا ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ لە رێگەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆیانەوە چیای مەتینیان شەش جار بۆردوومان کردووە ، بۆردوومانەکان بەجۆرێک بوون کە هەموو گوندەکانی دەورووبەری لەرزاندۆتەوە

بە پێی دوایین زانیاری ئەو بۆردوومانانە زیانی گیانی و ماددی بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانە بەدواوە نەبووە

Back to top button