سبه‌ی حكه‌مه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی بایۆمه‌تری و چاره‌نووسی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پرسی مووچه‌ و ده‌ستكاری كردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ له‌ بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاره‌ واده‌یه‌ك بۆ چاكسازیه‌كان و راگه‌یاندی ئه‌نجامه‌كانی لێژنه‌كان دیاری بكات.

سبه‌ی سێ شه‌مه‌ 31/1/2017 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راپۆرتی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفتلكراوان تاوتوێ ده‌كات، دواتر پرسی كۆتاییهێنان به‌ بایۆمه‌تری ده‌خرێته‌ به‌رباس.

پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دیارایی رایانگه‌یاندبوو، ئەگەر نرخی نەوت له‌ 50 دۆلار دانه‌به‌زێت و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان رایگه‌یاندبوو، نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌ نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له‌ نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له‌ سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ بێت بێجگه‌ له‌ خه‌رجیه‌كان.

Back to top button