تەقینەوەیەك لە سوریا ڕویدا

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە کاتێکدا ڕۆژی سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارێکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیا و دەستە و لایەنە سورییەکانی دڵسۆزی یان لە باکوری سوریا تەقیوەتەوە، لانی کەم 14 کەس کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنیبوون کوژراون و دەیانیش برینداربوون

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، کە ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک وێستگەی پاس و تاکسی لە ناوەندی شاری ئەلباب لە باکوری رۆژهەڵاتی رۆژهەڵاتی حەلەب تەقیوەتەوە و لە ئەنجامیدا 14 کەس گیانیان لە دەستداوە کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنین، هاوکات لانی کەم 40 کەسی دیکەش برینداربوون، کە هەندێکیان دۆخیان سەخت بووە

Back to top button