تەندروستی جیهانی هیوایەک دەداتە دانیشتوانی گۆی زەوی بۆ چارەسەری کۆرۆنا
بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیوا خوازە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا مرۆڤایەتی لە چنگ ئەو پەتایە ڕزگار بکات .
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆبوونەوەی دوو رۆژەی خۆیدا کە تایبەت بوو بە ڕێکارەکانی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا هیوایەک دەداتە جیهانیان .
لەمبارەوە تێدرۆس ئهدهانۆم گێبریسۆس، بهڕێوهبهری گشتی رێكخراوی تهندروستی جیهانی لە لێدوانیكدا بۆ ( رۆیتەز ) ئاشکرای دەکات ڤاکسینێکی باوەرپێکراو هەیە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا و هیواخوازم تا کۆتایی ساڵی 221 ئەو ڤاکسینە بگاتە هەموو تووشبووان بەو پەتایە .
لە درێژەدا گوتی : لە ئیستادا لە سەر 9 ڤاکسین تاقیکاری دەکرێت و لە ئەگەری سەرکەوتندا 2 ملیار لەو ڤاکسینە بە سەر هەموو جیهاندا دابەش دەکرێت
ئەو قسانەی تێدرۆس ئهدهانۆم گێبریسۆس لە کاتێکدایە کە چەندین وڵات وەک بەریتانیا ، رووسیا ، ئەمریکا ، فەڕەنسا و چین دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنایان لە وڵاتەکانیاندا ڕاگەیاندووە