په‌رله‌مانی عێراق دوو كاندیدی عه‌بادی ره‌تكرده‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دوو شه‌مه 30/1/2017 په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و چوار كاندیده دا كه عه‌بادی بۆ هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوه‌خۆ و بازرگانی و پیشه‌سازی پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام ته‌نها دوو وه‌زیر ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێنا.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ست بوو به‌و كاندیدانه‌ی عه‌بادی پێشكه‌شی كرد بوو، هه‌ریه‌كه له قاسم ئه‌عره‌جی بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و عیرفان حالی وه‌زیری به‌رگری به‌كۆی ده‌نگی زیاتر له 200 ئه‌ندام په‌رله‌مان پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه دا هه‌ریه‌كه له‌و كاندیدانه‌ی پێشكه‌ش كرابوو بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران ره‌تكرانه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
لەو دانیشتنەی پەرلەماندا 223 ئەندام پەرلەمان لە کۆی 328 پەرلەمانتار ئامادەبوون، دانیشتنەکەش بە سەرۆکایەتیی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.