هێزه‌ ئه‌مینه‌كان خێزانێكیان له‌ شنگال ده‌ستگیر كرد كه‌ هاوكاری داعشیانكردووه‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، خێزانێكیان له‌ شه‌نگال ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خێزانه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی چه‌كداری داعش هه‌بوه‌ و یارمه‌تی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌یان داوه‌ له‌سنوری سوریا بپه‌ڕنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی بیست و لیوای 66، توانیان خێزانێك له‌ شه‌نگال ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ هاوكاری و یارمه‌تی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان داوه‌ و كارئاسانی هاتوچۆیان له‌سنوری عێراق و سوریا بۆ كردون.

هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و خێزانه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ دو كوڕی تیرۆریستی هه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی شاری موسڵ كوژراون، كوڕێكی دیكه‌شیان به‌ره‌و وڵاتێكی دراوسێ هه‌ڵاتوه‌.

هه‌واڵگری عێراق، ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌ ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ی شه‌نگالی ئاشكرا نه‌كردوه‌و ، ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ جگه‌ له‌ كوڕه‌ هه‌ڵاتوه‌كه‌یان، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

Back to top button