هۆشیار عه‌بدولڵا: به‌ دواكه‌وتنی موچه‌ كه‌عه‌ب كه‌چ نابێت پێویسته‌ عێراقیه‌كان پشوو درێژبن

 

هۆشیار عه‌بدولا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ حاله‌تێكی ئاساییه‌ و له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌وه‌ رووده‌دات له‌ كاتی بوونی قه‌یران.

هۆشیار عه‌بدولا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیستا حكومه‌ت كێشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌ بۆ مووچه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆران ده‌شلێت حكومه‌تی عێراق تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ چه‌ند رۆژێك كه‌عه‌ب كه‌چ نابێت ده‌بێت خه‌‌لكی پشوو درێژ بن چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌یرانی دارای و ئابووریان تێدیا روویداوه‌ حاله‌تی دواكه‌وتنی مووچه‌شی تێدا رووده‌دات.

Back to top button