بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا ٥ کیلۆمەتر لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان دوورکەوتنەوە
له نه‌ینه‌وا حه‌شدی شه‌عبی به درێژای 5 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی هه‌رێم پاشه‌كشه ده‌كات
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له زاری سەرچاوەیەکى ئەمنى سه‌ر به فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویكردۆته‌وه، دوای ڕووداوی ئاڕاسته‌كردنی مووشه‌ك به‌ره‌و هه‌ولێر، فەرمان بە هێزەکانى حەشدى شەعبى کراوە له پارێزگای نه‌ینه‌وا پێنج کیلۆمەتر لەهێڵى تەماس له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمەرگە بكشێنه‌وه و سوپای عێراق شوێنیان بگرێتەوە.
ئه‌و بهرهپرسهی عێراق راشیگه‌یاندووه كه بڕیارەکە سەرجەم هێزەکانى حەشدى شەعبى لە لیواى 30 دەگرێتەوە، بەڵام بەشێک لە فەرماندەکانى حەشد بە پشتیوانى کوتلە سیاسییەکان فشاریان لە حکومەت کردووە بڕیارەکە بەفەرمى ڕانەگەیەنرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە
. لای خۆیه‌وه ماجد شنگالى پەرلەمانتارى پێشووى پارتى دیموكڕاتی كوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەختى لە دەرچوونى فەرمانەکە کردەوە و بە پەیامێکى دڵنیاکردنەوەى بەغداى ناوبرد بۆ هەرێم لەبارەى ئەوەى ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵى سوپادایە و جارێکى تر لەو ناوچەیەوە هەرێمی كوردستان بەئامانج ناگیرێت.
بەگوێرەى راگەیەنراوە ئەمنییەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە ئاراستەكرا بۆ هەولێر سنوری چالاكی لیوای 30ـی حەشدی شەعبییە كە به‌هۆی ئه‌و رووداوه وەعد قەدۆ فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه لە پۆستەكەی دوورخرایەوە، بەڵام فەرماندەى لیواکە پێشتر تۆمەتەکانى رەتکردەوە.
هەروەها سەرچاوەیەکیش رایگەیاندووە کە کشانەوەی ئەو هێزانە بە فشاری ئەمریکا بووە.
بەگوێرەى زانیارییه‌كان لیوای 30ـیحەشدی شەعبی زۆرینەی شیعەی شەبەكن و تۆمەتبارن به دانانی خاڵی گومرگیی قاچاغ و وەرگرتنی سەرانە لە بارهەڵگرەكان، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە.