ترەمپ من باشم ئامادەکاری دەکەم بۆ دیبەیتی داهاتوو لەگەڵ بایدن

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كات رۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌ دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بێت.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: “زۆر باشم، ئاماده‌كاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌و‌‌ دیبه‌یته‌ی كه‌‌ رێكه‌وتی پازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ میامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت”.

 

ئه‌م تویته‌ی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له‌دوای تووشبوونی به‌ كۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كۆشكی سپی.

Back to top button