گوته‌بێژی حكومه‌ت له ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتان هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی دابه‌شكردنی مووچه‌كانیانن به‌ڵام حكومه‌تی عێراق به بیانووی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست ئه‌و 320 ملیاره‌ی كه رێككه‌وتنی له باره‌وه‌كراوه دواخست ئه‌مه‌ش بووه هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت كه پێشتر دڵنیاییمان داوە کە دابینکردنی مووچە لە ئەولەویەتی حکومەتە، لەبەرئەوە بۆ دابەشکردنی مووچە دوو بۆ سێ بژارەمان لەبەردەستە.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ” سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بەتایبەت مووچەخۆران کە پشوویان درێژبوو. ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه پێشتر دڵنیاییمان داوە و دوێنێش جەنابی سەرۆکی حکومەت دڵنیایی دا کە ئەولەویاتمان دابینکردنی مووچەیه”
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، بژارەی دیکەمان هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام تاوەکو بەتەواوەتی دیراسەی نەکەین ناتوانین ئاماژەی پێبکەین. بەڵام وەکو حکومەت ئەولەویەتمان ئەوەیە مووچە دابەشبکەین و پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکەین بۆ ئەوەی بازاڕ نەوەستێت.”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه دەشڵێت، ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق ئەو 320 ملیار دینارە بنێرێت و هەوڵدەدەین ئەو کێشانەی هەیە بەزوویی چارەسەری بکەین. و وەزارەتی داریی ئامادەکارییەکانی کردووە ئێمە دوو بۆ سێ بژارەمان هەیە و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانن و لە ئایندەدا باسی بژارەکان دەکەین.”