پەیامێک لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە زاراوەی کرمانجیی ژووروو بڵاویکردووەتەوە، هاتووە “ئەم ساڵ بە هۆی کۆچیی دوایی جەنابی بابا شێخ و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ڕەوشێکی دژواردا ئەو جەژنە دەکەین، هیوادارم کۆتایی بە ئەو ناخۆشییانە بێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی زیاتر پێشکەش خوشک و برایانی ئێزدی بکات”.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

یرۆزباھییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا جەمایێ

پیرۆزباھیێن گەرمێن خۆ پێشکەشی خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ ب تایبەتی میر و ئەنجومەنا روحانی دکەم ب ھەلکەفتا جەژنا جەمایێ . ھیڤیدارم ئەڤ جەژن ببێتە ئەگەرێ خێر و خۆشیێ و دویماھی هاتنا ئێش و ئازار و دەردەسەریێن خوشک و برایێن ئێزیدی.
ئەڤ ساڵە ب سەدەما کۆچا دویماھیێ یا جەنابێ بابا شێخ و بەڵاڤبوونا پەتایا کۆرۆنایێ، د رەوشەکا دژوار دا ئەڤێ جەژنێ دکەینەڤە. هیڤیدارم دویماھی ب ئەڤان نەخۆشییان بھێت و حکومەتا هەرێما کوردستانێ، خزمەتەکا پتر بۆ خوشک وبرایێن ئێزیدی پێشکەش بکەت و رەوشا دەڤەرا شنگال ئاسایی ببێتەڤە، داکو ئەوێن ھەتا نھا دئاوارەیێ دا دژین ب سەربلندی بزڤڕنەڤە سەر مال و جھ و وارێن خۆ.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
2020/10/6

Back to top button