وه‌زیری ناوخۆی نوێی عێراق سه‌ر به‌ رێكخراوی به‌دره‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگیدا له‌سه‌ر 4 كاندیدی عه‌بادی بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوه‌خۆ و بازرگانی و پیشه‌سازی، له‌ ئه‌نجامدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم ئه‌عره‌جی بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و عیرفان حالی بۆ وه‌زیری به‌رگری هه‌ڵبژێردران.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌باره‌ی پێشینه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری نوێی ناوه‌خۆ ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پێشتر كاری كردووه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی به‌در، كه‌ خاوه‌ن گرووپێكی چه‌كداری تووندڕه‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی ملیشیای حه‌شدی شه‌عبی، و نزیكه‌ له‌ نوری مالكی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌عره‌جی چه‌ند خولێكی سه‌ربازی له‌ وڵاتی ئێران بینیوه‌ و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێگ له‌ ریزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شعبی به‌شداری له‌شه‌ڕی دژی داعش كردووه‌.

 

e5fe04d11f42c3ee5a17ced7af5dc9b694880 image135

Back to top button