هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعشیان له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كرد

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆتای هه‌فته‌ی رابردوو هێزه‌ ئه‌مینه‌كان له‌ سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیرد، ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی دیاری ناو رێكخراوی داعشی راگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌ چه‌كداره‌كه‌ی چه‌ندین شه‌ڕی له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق كردوه‌.

به‌ پێی زانیاره‌یه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان ئه‌مۆ سه‌ركرده‌ دیاره‌كه‌ی داعش نازناوی (رققاوی)یه‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌ و هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی به‌ هاوكاریی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عیراق له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی حه‌مدانیه‌ له‌ خۆرئاوای شاری موسڵ ده‌ستگیر كراوه‌.

هه‌روه‌ها میدیا عێراقیه‌كان راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ (رققاوی) دیارترین ئه‌ندامی فیرقه‌یه‌كی توندڕه‌وی ناو رێكخراوی داعش بووه‌ به‌ناوی (فیرقه‌ی تێكشكێنه‌ر) و له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌شداریی له‌ چه‌ندین هێرشی سه‌ر هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كردوه‌.

Back to top button