ئەگەر شەوانە هەنگوین بخۆین، جەستەمان ئەمانەی بەسەر دێت

هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی، چارەسەرێكی سروشتی زۆرێك لە نەخۆشیە باوەكانە، لەزۆربەی وڵاتانی جیهان وەك جێگرەوەی زۆر دەرمان و چارەسەری پزیشكی بەكاردێت، چەند سودێكی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت ئەگەر شەوان پێش نوستن بیخۆیت.

یەكەم: یارمەتی رێكخستنی ئەو هۆڕمۆنانە دەدات كە بەرپرسن لە پشودانی جەستە، هۆكارە بۆئەوەی شەوان خەوێكی باشترت هەبێت.

دووەم: دژە ئۆكسانەو یارمەتی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.

سێیەم: چەوری خوێن كەمدەكاتەوە كە هۆكارە بۆ توشبون بە شەكرەو نەخۆشی دڵ.

چوارەم: دژە بەكتریاو دژە هەوكردنە، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات.

پێنجەم: یارمەتیت دەدات خێراتر كێشی جەستەت دابەزێنیت.

Back to top button