جۆ بایدن بەمەرج دیبەیتی دووەم لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدەدات

جۆ بایدن رایگەیاند، ئەگەر ترەمپ لە کۆرۆنا چاک نەبێتەوە، پێویست بە دیبەیت ناکات.

جۆ بایدن کانیدی دیموکراتەکانی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەی داوایکرد، دیبەیتی دووەم ئەنجامنەدرێت، ئەگەر تا ئەو وادەیە ترەمپ کۆرۆنای تێنەپەڕاند.

هێشتا دیار نییە ترەمپ لەو وادەیەی بۆی دیاریكراوه‌ ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت یان نا، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی گوتی “دەمەوێت بۆ 15ـی ئۆکتۆبەر ئامادەبم.”

بەپێی خشتەی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رۆژی (15)ی ئۆکتۆبەر، دیبەیتی دووەمی نێوان بایدن و ترەمپ بەڕێوەدەچێت. بەڵام دۆناڵد ترەمپ ماوەی پێنج رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تا ئەوکاتەش دەبێتە (14) رۆژ.

Back to top button