لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت : ئەنجامی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کراون بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق لەسەر کۆی ئەو ھێرشانەی لە عێراق ئەنجام دەدرێن و ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کراون، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دروست کردووە و کارەکانیان دەست پێکردووە، کە نوێنەری کوردیشی تێدایە و ئەنجامەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.
لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت،نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی عێراق به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه، ماوەیەکە چەندین ھێرش کراونەتە سەر باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە عێراق و لە چەند رۆژی ڕابردووشدا چەند مووشەکێک ئاراستەی ھەولێر کران لە دەشتی نەینەوا، بۆیە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لیژنەیەك دروست کراوە بە بەشداریی نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و لیژنەکە دەستیشی بە کار کردووە و لێکۆڵینەوە لەو ھێرشانە دەکات.
تەڵعەت زیاتر دهڵێ، لێژنەکە لێکۆڵینەوەی ورد دەکات، بۆ ئەوەی دیار بێت و بزانن کێ ئەو کارەی کردووە و دواتریش ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.