ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەر بە گۆڕان فەرمانی دەستگیرکردنی دەدرێت
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە دادگای ناحیەی قۆرەتووی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەوە تۆمەتبار کردووە دەستی لە ساختەکردنی نووسراوو پسوولەی بازرگانیدا هەبووە لە دەروازەی سنووری پەروێزخان بۆ ئەوەی بە نایاسایی بەڵام روواڵەتی یاسایی کەل و پەلی بازرگانی هاوردەو هەناردە بکرێت .
هەربەم بۆنەوە دادگای قۆرەتوو فەرمانی دەستگیرکردنی ناوبراوی داوە ، بەڵام محەممەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجوومە ی پارێزگای سلێمانی لە سەر لیستی گۆڕان وێرای ئەوەی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە ڕاشیگەیاندووە ئەو پارێزبەندی لە سەرەو هیچکەس ناتوانێت دەستگیری بکات .
هاوکات ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای بەڵگەکانی کردووە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بۆ بگیرێتە بەر