ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د تورك به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٥ى تشرینى دووەمی ٢٠١٦ بڕیارى زیندانیکردنى بۆ دەرچوو، ئه‌مرۆ ئه‌حمه‌د تورك هاوسەرۆکی شارەوانى مێردین به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی خراپێتەوە گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانی ئه‌سته‌نبول.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه‌، به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیه‌وه‌ ئەحمەد تورک هاوسەرۆک شارەوانیى مێردین لە زیندانى خارپێتەوە گواسترایەوە بۆ زیندانى سیلیڤێریى ئیستانبول، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بووه‌.

ئه‌حمه‌د تورك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان توانی رێژه‌ی %80 ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ناكۆكیانه‌ی له‌ نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تی توركیا چه‌ند شارێكی كوردستانی باكووری گرته‌وه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئاكه‌په‌وه‌ ده‌سگیركران.

Back to top button