ئازاد جندیانی : سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان  کارێکی وای کرد ئۆپۆزیسیۆن دەبێت بەهانەی دیکە بدۆزنەوە بۆ دژایەتی حکومەت

 

ئامادە بوونی مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ، کاردانەوە و ڕادەربڕینی جیاوازی لە نێو سیاسەتمەداراندا هێناوەتە ئاراوە و لایەنێکی هەرە زۆری سیاسەتمەداران ، باوەڕیان وایە لە دوای ئامادە بوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرو بەشێک لە وەزیران لە پەرلەمانی کوردستان ، ئۆپۆزیسیۆن بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگ دەکات چونکە هیچ بەهانەیەکیان پێنامێنێت بۆ موزایدە کردن بە سەر هەژارانی وڵاتەوە .

لەمبارەوە سیاستمەداری گەورەی باشووری کوردستان ، ئازاد جندیانی ، ئامادە بوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان بە گرینگترین پێناگاو وەسف دەکات و پەی وایە ئەو کارە رێگر دەبێت لە قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانەکان .

لە بەشێک لە قسەکانی خۆیدا ئازاد جندیانی گوتی ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە بەجۆرێک ئازادی لە کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک کە لە پێشکەوتووترین وڵاتان نابیدرێت ، بەڵام نابێت لەوە دوو دڵ بین کە پرسیاری پەرلەمانتاران بەشیک موزاییدە بوو ، چوونکە کۆڕانگاری ئەرێنی  لە پەرلەماندا نابیندرێت و زۆرتر بە نامۆییەوە سەیر دەکرێت .

لە درێژەی قسەکانی خۆیدا جندیانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت دیمکراسی کۆکەرەوە ویەکدەنگمان پێویستە ئەوەی لە قسەی پەرلەمانتاراندا بەدی نەکرا ئەوە بوو ، بۆیەش دەبێت بپرسین پەرلەمانی کوردستان بە کام ئاراستەدا دەڕوات و ئایا هەر وا بەردەوام دەبێت یان دەبێت ڕاستیەکان قەبوڵ بکەن ، چونکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانبە واقیعیانە وڵامی پرسیارەکانی دایەوە .

لەکۆتایی قسەکانیدا ئازاد جندیانی روو لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات و دەڵێت  وا باشە هەموو دەستکەوتەکان زەربی سفر نەکەن ، قەیرانی ناوچەیی و هەرێم پێکەوە هەڵسەنگێنن ، بۆئەوەی پەرلەمان بەهکانی خۆی لە دەست نەدات

Back to top button