پەرلەمانی تورکیا لە سەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانیان لە عێراق و سووریا بڕیاری دا
ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکانی تورکیا ئەمڕۆ سەردێرەکانیان کردە بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆبڕیاری مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریادا .
وەک لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا داهاتووە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ ڕەزامەنی لە سەرمانەوەی هێزەکانیان داوە لە هەر دووک وڵاتی عێراق و سووریا بۆ ماوەی یەکساڵی دیکە ، هاوکات داوایان کردووە لە ئەگەری پێویستدا هێزەکانیان دەسەڵاتی هێرشبردنیان بۆ سەر هێزەکانی نەیاری تورکیا هەیە لە خاکی ئەو وڵاتانە دا
ئەو بڕیارەی پەرلەمانی تورکیا وەک شەشەم بڕیار دەستنیشان کراوە بۆ درێژکردنەوەی موڵەتی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و سووریادا