عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید ده‌داته‌ دادگا

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی محمدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست رایگه‌یاندبوو، كه‌گۆڕان و حزبه‌كانی دیكه‌ش كۆمپانیایان هه‌یه‌، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان ده‌ڵێت، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ ئه‌م پیاوه‌ بده‌نه‌ دادگا.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسیبووك ده‌ڵێـت، له‌ دونیای نوێدا حیزبی سیاسی، به‌ ڕوونکردنه‌وه‌ و به‌رنامه‌و وتاری سه‌رکرده‌ حیزبییه‌کانی پێشده‌که‌وێت، گۆڕان، هێزێکی جه‌ماوه‌ریه‌، هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌میشه‌ پێویستی به‌ ڕونکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وبه‌رنامه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و بوختانانه‌ هه‌یه‌.

پێشتر خواكوڕك به‌ به‌ڵگه‌وه‌ پشكه‌كه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌همی و سێبه‌ره‌وه‌ بڵاوكردبووه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن نه‌وته‌كه‌ له‌نێوان هێرۆ و نه‌وشێروان و كۆمپانیایه‌كی ئێرانی دابه‌ش ده‌كرێن.

 

http://xwakurk.com/2016/09/%D8%A8%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%B5%DA%AF%DB%95%D9%88%DB%95-%D8%AE%D9%88%D8%A7%D9%83%D9%88%DA%95%D9%83-%D8%B1%DB%8E%D9%83%DB%95%D9%88%D8%AA%D9%86%DB%8C-%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%8E/

Back to top button