له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به تووشبوانی كۆرۆنا له سلێمانی دروست ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا به دروستكردنی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه بۆ توشوبوانی كۆرۆنا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه:”ئه‌مڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون و ڤایرۆسی کۆۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت، هەموو دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقه‌وه بۆ هەرێمی كوردستان دابینبکرێت راستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان رەوانه دەکرێت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكردووه، وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجییەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و رێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردووە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34%، دهۆک 23%”.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ته‌ندرووستی رایگه‌یاندووه، “لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاووڵاتیان و دژایەتیکردنی رێکار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی مردنە بەم نەخۆشیە”.
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا رادەی خراپبوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات و لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومان‌لێکراو دادەنرێت”.