توركیا و ئێران له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ستاونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له ناوچه‌كه له ئارادایه
پاش شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له باره‌ی ناوچه‌ی ناگۆری قه‌ره‌باغ له ئێستادا كێشه‌كه له كێشه‌ی نێوان دوو وڵات زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و ره‌هه‌ندێكی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه دیارترینیان كێشه‌ی نێوان ئێران و توركیا، چونكه توركیا پشتگیری له ئازه‌ربایجان ده‌كات و ئێرانیش پشتگیری ئه‌رمینیا ده‌كات، له رابردووش‌دا توركیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا كه میلیشا چه‌كداره‌كانی له‌سوریاوه گواستۆته‌وه بۆ ئازه‌ربایجان و ئێرانیش ده‌لێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا قبولكراو نیه.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له دیدارێكی میدیای رایگه‌یاندووه كه جێگای قبول نیه كه توركیا چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی له سوریاوه بگوازێته‌وه بۆ ئازه‌ربایجان و بۆ سنوره‌كانی ئێران، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستینه‌وه.
رۆحانی گوتیشی ئێمه پشتیوانی له ئه‌رمینیا ده‌كه‌ین دژ به ئازه‌ربایجان چونكه روونه كه ئازه‌ربایجان به ده‌ست له پشتدانی توركیا ده‌یه‌وێت فراوانخوازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات و پرۆسه‌ی داگیر كاری ئه‌نجام بدات.