عه‌لی ته‌ته‌ر بڕی 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار به‌سه‌ر هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تانی دهۆك دابه‌ش ده‌كه‌ین

به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی خێزانه هه‌ژاره‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك، پارێزگاری دهۆك رایده‌گه‌یێنێت كه بڕی 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دهۆك تەرخان كراوە بۆ دابەشكردنی بەسەر خێزانە هەژارەكاندا كه ئەو پارەیە بەسەر 35 هەزار خێزانی هەژار و كەمدەرامەتی سنوری پارێزگاكەدا دابەش دەكرێت”.
هه‌روه‌ها پارێزگای دهۆك راشیگه‌یاندووه كه، 78 هەزار سەبەتەی خۆراكی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی پارێزگاكەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت، بۆ هەر خێزانێكیش بڕی 50 كیلۆ برنجی لەگەڵدایە.