عارف قوربانی كه‌ركووكیه‌كان ناچار نین باجی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بده‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ بێده‌نگ نه‌بن

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵیدای خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نیشمانی كوردستان له‌ ساڵی 2017 ئه‌نجامدرا رۆژنامه‌نووسێك ده‌نووسێت پێویست ناكات چیتر هاووڵاتیانی كه‌ركووك باجی خیانه‌تی 16ـی ئۆكۆتبه‌ر بده‌ن.

 

عارف قوربانی “پێویسته‌ چی تری خەڵکی کەرکووک بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبێت بەرامبەر ئەو ستەمەی لەکەرکووکییەکان دەکرێت، ئێوە ناچار نین باجی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بدەن چیتر.

قسه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر مولك و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لكی كورد له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كور دستان هه‌روه‌ها ده‌یان به‌رپرسی كورد به‌ تۆمه‌تی كوردبوونیان له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و یه‌كێتیش لێی بێده‌نگ بووه‌

Back to top button