ترۆزی چارەی ئەم نەخۆشیانە دەكات

ترۆزی یەكێكە لە بەرهەمەكانی هاوین كە زیاتر سیفەتی خەیار هەڵدەگرێت، زۆرێك لە ئێمە وەك میوە بە ترش و خوێ‌ وە دەیخۆین و زۆر ئارەزووی دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆز و ترشی ئەمینی كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر تەندروستی.

لێرەدا كاریگەری و سوودە تایبەتییەكانی میوەی ترۆزی دەخەینە ڕوو …

1. گەرمی و سووتانەوەی گەددەو جگەر ناهێڵێت.

2. توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە.

3. ڕیخۆڵە دەپارێزێت لە سووتاندنەوە.

4. توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیەو ناهێڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە.

5. میز ڕێك دەخات، ئەویش بە خوێیەكانی ناوی دەتوێنێتەوە.

6. گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەردو ڕمل.

Back to top button