مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سالاری حەفید دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ سالاری حەفید كەسایەتی ناسراوی سلێمانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی بۆ بنەماڵەی ( شێخ سالاری حەفید):.

بە داخەوە هەواڵی کۆچیی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی ( شێخ سالاری حەفید)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button