سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سالاری حەفید دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/سەرۆکی-هەرێمی-کوردستان-و-شێخ-سالاری-حەفید.jpg)
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ سالاری شێخ حه‌فید بڵاو كردووه‌ته‌وه و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌مر ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌كه هاتووه، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراوی بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالاری حەفیدمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خزمان و بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.