كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو خسته‌ڕوو
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاكه‌دا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.