عێراق یەکەمین وڵاتی کڕیاری کاڵای تورکیە

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ئاستی هەناردەی شتومەک و کاڵای تورکی بۆ وڵاتانی دراوسێی گەیشتۆتە (10) ملیار و (802) ملیۆن دۆلار، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی رابردو ئاستی هەناردەی تورکی یەک ملیار و (600) ملیۆن دۆلار کەمی کردوە.

ئامارەكە ئاشكرایكردووە كە وڵاتی عێراق بە بەهای (5 ملیار و 15 ملیۆن و 967 هەزار) دۆلار پلەی یەکەمی گرتوە کە یەکەمین کڕیاری کاڵا و شتومەکی تورکییە لەسەر ئاستی وڵاتانی دراوسێ.

لە ئامارەکەى وەزارەتى بازرگانی تورکیادا ئەوە رونکراوەتەوە، کە وڵاتى عێراق بە بەهاى (5 ملیار و 15 ملیۆن و 967 هەزار) دۆلار پلەى یەکەمى گرتووە کە یەکەمین کڕیارى کاڵا و شتومەکى تورکییە لەسەر ئاستى وڵاتانى دراوسێ.

Back to top button